خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان کۆتایی پێ هات

13:43 - 18 رەزبەر 2718
ئاژانسی کوردپا: خوڵێکی نویی فێرکاریی زمانی کوردی لە زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان کۆتایی پێ هات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هات.

ئەو خولە فێرکارییە لەژێر ناوی \"زمانی کورد، پێناسەی هەر تاکێکی کورد\"، لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان دەستی پێ کرد و پاش نزیک بە مانگێک کۆتایی پێ هات.

خوێندکارانی زانکۆی پەیام نووری شاری مەریوان لەو زانکۆیەدا، لە خولێکی نوێی فێرکاریی زمانی کوردی، بۆ پەرەسەندنی زمانی کوردی بەشدارییان کرد و ڕۆژی ڕابردوو ئەو خولە فێرکارییە کۆتایی پێ هات.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هەوڵ و ماندووبوونی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی لە زانکۆوەکانی کوردستان و لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان خولی لەم چەشنە بەڕێوە چووە، کە توانیویانە خزمەتێکی بەرچاو بە تامەزرۆیانی زمانی زگماکی بکەن.