حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

19:57 - 14 سەرماوەز 2718
ئاژانسی کوردپا: حوکمی دوو ساڵ زیندانی تەعزیریی هاوڵاتییەکی کورد بۆ یەکساڵ زیندانی تەعزیریی کەم کرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی سنە حوکمی یەک ساڵ زیندانی بۆ \" محەممەدنەعیم محەممەدپوور \" تەمەن ٤٥ ساڵ و کوڕی \"عەبدولکەریم\"ی پشتڕاست کردەوە.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ۹٦، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری سنە، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بە لەبەرچاوگرتنی ماوەی دەسبەسەربوونی پێشووی مەحکووم کردبوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، بە تۆمەتی \"ئەندام بوون لە گرووپەکانی دژبەری نیزام، کۆبوونەوە و تەبانی\" تاوانبار کراوە.

محەممەدنەعیم محەممەدپوور، خەڵکی گوندی \"حوسێن ئاوا\" سەر بە شاری سنەیە.