جووتیارێکی لاو لە کاتی هەڵکەندی ئاوەڕۆدا، گیانی لەدەست دا

11:50 - 20 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: جووتیارێکی سەردەشتی، لە کاتی هەڵکەندنی ئاوەڕۆ لەنێو زەوییەکەی خۆیدا، بەهۆی داتەپینی خاک گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی خەرمانان، جووتیارێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بە ناوی "ئیبراهیم شێخە‌پوور"، خەڵکی گوندی "قەلەڕەشـ"ـی شاری سەردەشت، لە کاتی هەڵکەندنی ئاوەڕۆ (کانال) و بەهۆی داڕمانی خاک بە سەریدا، گیانی لەدەست دا.

ئەو ڕووداوە لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو هاووڵاتییە لە "باژار"ی شاری سەردەشتدا ڕووی داوە.