تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی کوژرانی منداڵێکی ٣ ساڵان و سێ کەسی دیکە لێکەوتەوە

21:36 - 26 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: لە درێژەی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی پاسگای \"دڵگان\" لە ناوچەی بەلووچستان چوار هاووڵاتیی کە یەکێکیان منداڵێکی سێ ساڵان بووە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی خاکەلێوە، چوار هاووڵاتیی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی مەئموورانی پاسگای دڵگان کوژران بە هۆی ئەو تەقە ڕاستەوخۆیه منداڵێکی تەمەن ٣ ساڵانیش گیانی لە دەست داوە.

شوناسی ئەو چوار هاووڵاتییە بەلووچییە \"موسلێم بامەری\" تەمەن ٢٧ ساڵ، \"حەمزە بامەری\" برای موسلێم تەمەن ١٨ ساڵ، \"یەعقووب بامەری\" تەمەن ١٩ ساڵ و \"حەسنا بامەری\" تەمەن ٣ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

سەرچووەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن، کاتێک کە موسلێم بامەری لەگەڵ حەسنای سێ ساڵان و براکەی و هاورێیەکەی لە پۆمپی بێنزین بوونه، مەئموورانی پاسگای دڵگان تەقەیان لێ دەکەن و هەر چواریان دەکوژن.

موسلێم پێشتر لە جەریانی تەقەی کردنی مەئموورانی پاسگای دڵگان کە کوژراو و بریندار بوونی چەند هاووڵاتییەکی لێ‌‌کەوتەوە، لەژێر چاودێری ئەو پاسگایەدا بووە و ماڵپەڕی \"دڵگان پرێس\" نزیک لە سپای پاسداران ئەو هاووڵاتییە بەلووچیەی بە \"مخل امنیت\" لە قەڵەم داوە.

لە لایەکی دیکەوە،چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی بەلووچ بە ناوی \"فەرهاد ئەکزایی\" تەمەن ٢٧ ساڵ، کوڕی عیسمەت دانیشتووی شاری ئێرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی مێرسادی کەهنوج گیانی لە دەست دا.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە لە زاری باوکی ئەو لاوە بەلووچەوە بڵاوی کردەوە کە، گوللە لە سەری کوڕەکەی دراوە و پاش وەرگەڕانی ماشێنەکەی، کوڕەکەی لە ئاگردا سووتاوە.