تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، قوربانیبوونی ٨ کاسبکاری بەلووچی لێکەوتەوە

16:14 - 1 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە ماشینی کاسبکارانی بەلووچ لە شاری \"ڕێگانـ\"دا، دوو کوژرا و ٦ برینداری لێکەوتەوە.

شەوی ٣١ی پووشپەڕ لەسەر ١ی گەلاوێژ، ژمارەیەک لە کاسبکارانی بەلووچ، درانە بەر دەسڕیژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت و بەم هۆیەوە، ٢ کەس کوژران و ٦ کەسی دیکەش بریندار بوون.

کەمپەینی چالاکانی بەلووچ، وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، ڕایگەیاند: \"تەقەی هێزەکانی یەگانی ئیمداد، سەرەتا شۆفیری ماشینەکەی پێکاوە و بووە بەهۆی وەرگەڕانی ماشینەکە و دواتر کوژران و برینداربوونی ٨ کەسی لێکەوتووەتەوە\".

ئەو سەرچاوەیە هەروەها وتوویەتی: \"هێزەکانی یەگانی ئیمداد، پاش ئەو ڕووداوە، دەسبەجێ شوێنی ڕووداوەکەیان بەجێهێشتووە\".