تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سەردەشت، کوژرانی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

12:57 - 29 رەزبەر 2719

ئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "لوقمان ڕەشیدزادە"، کوڕی "ڕەحمان"، خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرە کوردە کردووە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە لە سنووری "کانی زەرد"ی شاری سەردەشت تەقەی لێکراوە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەزبەر، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "ستار ڕەحیمنژاد"، کوڕی "محەممەد"، خەڵکی گوندی "دەرەکێ"، سەر بە شاری مەریوان، لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان، لە بەرزایی بەربووەوە.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، پاش بەربوونەوە لە بەرزایی، لاقێکی شکا و لە لایەن دانیشتووانی ناوچەکە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری مەریوان کرا.