تەقینەوەیەك لە بەردەم زانستگای عەلامە تەباتەبایی تاران 3 قوربانیی لێكەوتەوە

13:00 - 21 بەفرانبار 2711
كوردپا: كاتژمێر8:20ی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لەبەردەم زانستگای عەلامە تەباتەبایی رووی داوە و لە ئەنجامدا سێ‌قوربانیی لێكەتۆتەوە.

ماڵپەڕی سەحام نیووز بڵاوی كردەوە، بۆمبێكی لكێندراو بە ماشینێكی پژۆی 405 لەبەردەم زانستگای عەلامە تەباتەبایی تەقیوەتەوە كە بۆتە هۆی كوژرانی كەسێك و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.

ماڵپەڕی شەفاف لەو پێوەندییەدا نووسیویە كوژراوەكە بەناوی مستەفا ئەحمەدی رەوشەن دەرچووی زانستگای سەنعەتی شەریف و یەكێكە لە مامۆستایای سەنعەتی نەوت و بەرپرسی بازرگانیی ناوەندی ئەتۆمیی نەتەنزە.

دوو كەسی دیكەش لەو رووداوەدا بە توندی بریندار بوون كە یەكیان دەستی پەڕیوە.

هەواڵدەریی نیوە فەرمیی فارسیش ئەم هەواڵەی پشت راست كردۆتەوە، بەڵام هەتا ئێستا وردەكاریی زیاتر لەمەڕ هۆكار یان ئەنجامدەرانی ئەو تەقینەوەیە بڵاو نەكراوەتەوە.