تەقینەوەی مین لە شاری دێهلۆڕان هاووڵاتییەکی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

13:59 - 24 بەفرانبار 2718
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییە تەمەن ٣٤ ساڵ خەڵکی شاری دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مێنە بە جێماوەکانەوە، بە سەختی بریندار بوو.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، فەرماندەی ئینتزامیی شاری دێهلۆڕان لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵنێرەکانی کاناڵە خەبەری \"پۆلیس\"، باسی لە بریندار بوونی لاوێکی تەمەن ٣٤ ساڵ لە عەشایری کۆچ لە ناوچەی چیلات شاری دێهلۆڕان بە هۆی تەقینەوەی مین کرد.

ئەو لاوە تەمەن ٣٤ ساڵە، لەو ڕووداوەدا، هەر دوو لاق و هەر دوو دەست و روخساری بە سەختی بریندار بووە و پاش ئەو ڕووداوە، بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی \"شهدا\"ی شاری دێهلۆڕان کراوە.

لەو پەیوەندییەدام ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، شۆفیری لودێرێک بە ناوی \"مەحموودزادە\" فەرمانبەری ئیدارەی ڕێگاوبانی شاری مێهران لە ناوچەی \"قەڵاوێزان\" لە حاڵی دێپۆ و بارکردنی چەو و لەم، بە هۆی لێدانی مینێکی دژە تانک و تەقینەوەی ئەو مینە بە لۆدێرەکەدا، بریندار بوو.