تەزووی کارەبا گیانی کرێکارێکی سنەیی ئەستاند

14:28 - 9 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی سنەیی لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە، ٨ی گەلاوێژ، کرێکارێکی تەمەن ٣٢ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، بەهۆی کارەباگرتووی گیانی لەدەست دا.

شوناسی ئەم کرێکارە کوردە کە کرێکاری کارەبا بووە، هێشتا ناڕوونە.

ڕەچاونەکردنی ڕێوشوێنەکانی ئیمەنیی کار، بەردەوام لە ساڵانی ڕابردوودا لە کوردستان و ئێران، قوربانیی بەدوای خۆیدا هێناوە و تا ئیستاش بەدواداچوون بۆ بنەبڕکردن یان کەمکردنەوەی ئەم حاڵەتانە نەکراوە.