تەزووی کارەبا، گیانی کرێکارێکی دیکەی سنەیی ئەستاند

19:07 - 22 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سنە، بە هۆی تەزووی کارەبا، لە کاتی کارکردن لە شاری سەلاسی باوەجانی، گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد بە ناوی \"حامید قادری\" خەڵکی شاری سنە، بە هۆی تەزووی کارەبا، لە کاتی کارکردن لە بینای بێهزیستی شاری سەلاسی باوەجانی بەربوونەوە و گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لەو بینایە خەریکی جۆشکاری بووە، کە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی ڕووی لە شاری سەلاسی باوەجانی کردبوو، کە تووشی ئەو ڕووداوە، هات.

لەو پەیوەندییەدا، کرێکارێکی سنەیی بە ناوی \"جەلال زاهیدی\" خەڵکی شاری سنە، لە کاتی کارکردن، تووشی تەزووی کارەبا هات و پاش مانەوەی یەک حەوتوو لە نەخۆشخانەی شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی ڕەشەممە، گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، لە کاتی کارکردن لە گەڕەکێکی نایسەری شاری سنە، لە کاتی هەڵواستینی بنێری دوکانێک، تووشی تەزووی کارەبا هات و ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.