تاوانبارانی مادە سڕكەرەكان لە كوردستان بە نیسبەت ساڵی رابردوو زیادیان كردووە

14:36 - 28 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: ژمارەی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەكان لەناو زیندانەكانی پارێزگای كوردستان لەچاو ساڵی پێشوو زیادیان كردووە.

جێگری سیاسی ئەمنیەتیی پارێزگای كوردستان رایگەیاند، لە حاڵی حازردا زیاتر لە سەدا سی و پێنچی زیندانیانی كوردستان لە تاوانباران و كەسانی دەستبەسەر كراو لە پێوەندی مادە سڕ كەرەكان پێكهاتوون.

بە وتەی ئیرەج حەسەن زادە، ژمارەی تاوانبارانی مادە هۆشبەرەكان لەناو زیندانەكانی پارێزگای كوردستاندا لە چاو ساڵی 1389ی هەتاوی رووی لە زیاد بوون كردووە.

ئەو لێپرسراوە لەو باوەڕە دایە، دەبیت بۆ كەم كردنەوەی ئەو دیاردە كۆمەڵایەتییە ریشەی ئەو قەیرانە بدۆزینەوە و رێكاری پێویستی بۆ دەستنیشان بكەین.