بەهۆی بوومەلەزرە لە سەوڵاوادا، دوو هاووڵاتی بریندار بوون

12:56 - 27 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: بەهۆی بوومەلەرزە لە شاری سەوڵاوا و چەند شاری دیکەی کوردستان، دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سەوڵاوادا بریندار بوون.

ڕێکەوتی ٢٦ی خەرمانان، کاتژمێر ١٢ی شەو بە کاتی ڕۆژهەڵات، دوو هاووڵاتی لە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی "ئێران قادرمەرزی" تەمەن ٣٧ ساڵ و "ڕامیار سارمی نژاد"، تەمەن ٢٤ ساڵ، بەهۆی هاتنی بوومەلەرزە لەو شارەدا، بریندار بوون.

لەو ڕووداوەدا، "ئێران قادرمەرزی"، بەهۆی بوومەلەرزە و ترس لەو ڕووداوە، تووشی دابەزینی زەخت ببوو و هەروەها "ڕامیار سارمی نژاد"، لە کاتی هەڵاتندا، لاقی ڕاستی شکا.

سەرەڕای برینداربوونی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، بوومەرزەکەش هەندێک خەسارەتی ماڵیی بەدواوە بووە.

ئەو بوومەلەرزەیە، ٤.٤ ڕێشتر بووە و شوێنی ڕوودانی بوومەلەرزەکە لە نێوان گوندەکانی "بلچە سوور" و "کۆریەرە"دا ڕوویداوە.