بەربوونەوە لە بەرزایی، گیانی کرێکارێکی بانەی ئەستاند

19:14 - 20 رەشەمه 2718
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە، لە کاتی کارکردن، تووشی ڕووداوی کار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠ی ڕەشەممە، کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە، بە ناوی \"عەلی ڕەحمانی\" تەمەن ٤٠ ساڵ، بە هۆی بەربوونەوە لە بینایەکدا، گیانی لە دەست دا.

ئەو کرێکارە کوردە، بە هۆی لەت بوونی بەشی ئاسانسوڕ، تووشی ئەو ڕووداوە بوو و دەسبەجێی گیانی لە دەست دا.

ئەو ڕووداوە، کاتژمێر ٣٠و١٠ ئەمڕۆ لە کۆڵانی مزگەوتی حاجی وەیسی، ڕوویداوە.

لەو پەیوەندییەدا، کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری بۆکان، بە ناوی \"محەممەدڕەزا جەوان\" کوڕی ڕەحیم، لە کاتی کارکردن لە بینایەکی چەند نهۆمی لە شاری یەزد، تووشی ڕووداوی کار بوو و دەسببەجێی گیانی لە دەست دا.

گیان لە دەستدانی بێ‌دەنگی کرێکاران دەستەواژەیەکە، کە لە نێوان چالاکانی مەدەنیی لە پەیوەندیی لەگەڵ مردنی سەدان کرێکار لە ساڵدا، کە تووشی ڕووداوی کار دەبەن، بە کار دەبرێت.