بەربوونەوە لە بەرزایی، برینداربوونی کرێکارێکی بە دواوە بوو

14:14 - 18 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان، لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، کرێکارێکی مەریوانی بە ناوی \"فاتیح ئیبراهیمی\"، بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکدا، بریندار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە، خەریکی کاری جۆشکاری لە بینایەکی نیوەکارەدا بووە کە تووشی ئەو ڕووداوە بووه.

\"فاتیح ئیبراهیمی\" بە یارمەتیی هاوکارەکانی، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی \"بووعەلیـ\"ـی شاری مەریوان کراوە.

کرێکارانی بیناسازی، زیانبەرکەوتووترین توێژی کۆمەڵگان، چونکە ماهییەتی کاری ئەوان کاتییە و بەهۆی جۆری کارەکەیانەوە، بە زیانبەرکەوتووترین توێژی کۆمەڵگا دێنە ئەژمار.