بە تەقەی هێزەکانی سپا، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست دا

11:39 - 25 خەرمانان 2719

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری خۆی، بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٤ی خەرمانان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "جەعفەر ئەحمەدی"، کوڕی "محەممەدسدیق"، خەڵکی گوندی "ترس ئاوا"ی ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری قوتوور، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی هەینی، ٢٢ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "محەممەد هادیزادە"، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی "ئەسەد"، خەڵکی گوندی "یووسف‌ئاوا"ی ناوچەی قوتووری خۆی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران پێکرا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری قوتوور، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە تەقەی لێکراوە و لە لایەن دانیشتووانی ئەو ناوچەیە، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری خۆی کراوە.