بێکاربوونی ١٣٠ کرێکار لە ١٥٠ کرێکاری کارگەی \"مقرەسازی\" شاری ساوە

16:21 - 20 خاکەلێوه 2718
ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٣٠ کرێکاری کارگەی \"مقرەسازی\" شاری ساوە، پاش پشووی نەورۆزی بە هۆکاری نادیار لە سەرکار دەرکران.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی \"ئیلنا\"، لە ١٥٠ کرێکاری کارگەی مقرەسازی شاری ساوە، ١٣٠ کرێکار بێکار کران، ئەو کارگەیەش لە بەرەبەری داخراندایە.

بەپێی ڕاپۆڕتی ئەو هەواڵدەرییە، لە کۆی ١٥٠ کرێکاری ئەو کارگەیە، ١٣٠ کرێکار لە کارەکەیان دەرکراون و ٢٠ کرێکاری دیکە تەنیا بۆ پاراستنی ماشین و کەرەستەکانی ئەو کارگەیە ڕاگیراون.

لەو پەیوەندییەدا، داوود میرزایی \"دبیرخانە کارگر ساوە\" بە پشتڕاست کردنەوە کێشەی کرێکاران و کارگەی مقرەسازی وتوویەتی: کێشەی یەکە پیشەیییەکانی مقرەسازی لە کاتێکدا دەستی پێکرد کە ئەو یەکە پێشەیییانە بە بەشی کەرتی تایبەت دراون.

بە وتەی ناوبراو، دانی پیشە دەوڵەتییەکان بە کەرتی تایبەت لە کاتێکدا ڕوو دەدات، کە کرێکاران و خاوەنە نوێیەکانی یەکە پیشەیییەکان هیچ شارەزایەکی کارناسیان لەو بارەوە نییە و ئەم بابەتەش پیشە گەورەکانی لەگەڵ کێشە و گرفت بەرەوڕوو کردۆتەوە.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا، بە هۆی هەڵاوسانی ئابووری، هێندێک لە کارگەکانی ئێران داخراون و داخرانی کارگەکانیش دەرکردن و بێکاری کرێکارانی بە دواوە بووە، کە ئەمنییەتی کاری کرێکارانی لێ کەوتۆتەوە.