بێهروز بۆچانی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتەکانییەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە

20:05 - 13 رێبەندان 2718
ئاژانسی کوردپا: ڕۆژنامەنووس و نووسەرێکی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

بێهروز بوچانی، ڕۆژنامەنووسی کورد خەڵکی شاری ئیلام، کە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆسی ئوسترالیا دەژی، پاش وەرگرتنی خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی وێژەیی و خەڵاتی ویکتوریا لە بەشی ناچیرۆکی ئوسترالیا ، پەیامێکی بڵاو کردەوە.

نووسەر لە بەشی وێژەیی ناچیرۆکی خەڵاتی ڤیکتۆریەن پریمری بە بڕی ٢٥ هەزار دۆلار و لە بەشی وێژەیی خەڵاتی ڤیکتۆرین بڕی ١٠٠ هەزار دۆلاری بردەوە.

بۆچانی ماوەی نزیکەی ٦ ساڵە لە دوورگەی مانۆس زیندانییە و دەوڵەتی ئوسترالیا مۆڵەتی چوونە دەرەوەی لەو دوورگەیە پێ نەداوە.

ناوبراو لە بەشێکی ئەو پەیامەدا، نووسیوویەتی: من ئەو وێنانەیە کە ماوەی چەندین ساڵە لە زێهنم دابووە، ڕامگرتووە، تەنانەت کاتێک کە ئەم چیرۆکە دەنووسم و هەنووکەش کە ئەم دەقە دەنووسم، هەڵسووکەوتی ئەوان سووکایەتییە.

هەروەها لە بەشێکی پەیامی بوچانی داهاتووە: من هەمیشە وتوومە کە باوەڕم بە وەشەکان و ئەدەبیات هەیە. من لەو باوەڕەدام کە ئەدەبیات توانایی گۆڕینی هەیە و دەتوانێت سیستم و هێزەی دەسەڵات بە چالش بکێشێت، ئەدەبیات ئەو هێزەی هەیە کە ئازاد بە ئێمە بدات، بەڵی ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

دەقی تەواوی پەیامی بێهروز بوچانی لە بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دایە.