بڵاڤۆكێك لە ئیلام لە چاپی وتاری كوردی خۆ دەبوێرێ

15:53 - 11 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: وەرزنامەی \"فەرهەنگی ئیلام\" كە چ٣ند ساڵ لەمەوپێش بە یارمەتی و پشتیوانیی نووسەرانی شاری ئیلام مۆڵەتی وەرگرت، لە چاپ و بڵاوكردنەوەی وتارە كوردییەكان خۆ دەبوێرێ.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، وەرزنامەی فەرهەنگی ئیلام، کە وەرزنامەیەکی فەرهەنگی توێژینەوەییە كە ماوەیەك لەمەوپێش لەلایەن نووسەرانی ئیلامەوە مۆڵەتی چاپ و بڵاوكردنەوەی وەرگرت، سەرەڕای ئەوەی كە لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامییەوە ئیزنی چاپی بابەتی كوردیش درابوو، بەڵام خۆیان لێ دەبوێرن.

بە وتەی چالاكانی فەرهەنگی و بەتایبەت نووسەرانی كوردی ئیلام، ئیزن نەدان بە بڵاوكردنەوەی بابەتە كوردییەكان، بۆتە هۆی ئەوەی كە وەرزنامەی \"فەرهەنگی ئیلام\" ببێتە بڵاڤۆكێكی تەواو حكوومەتی و نوسەرانیش لێی تەریك كەوتوونەتەوە.

فەرهەنگی ئیلام بە سەرنووسەریی حەبیبوڵڵا بەخشوودە یەکەم ژمارەی ساڵی 1379ی هه‌تاوی بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ و پاش چه‌ند ساڵ راگیران ساڵی 1388 ده‌ستی به‌ وه‌شان کرده‌وه‌ و هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ 30 ژماره‌ی لێ بڵاو بۆته‌وه.