بوومەلەرزەیەك بە پێوەری 3 ریشتێر بەخشی "مووژژ"ی شاری كامیارانی هەژاند

15:04 - 13 خەرمانان 2712
ئاژانسی كوردپا: كاتژمێر هەشت و 42 خولەكی بەیانی بە كاتی تاران بوومەلەرزەیەك بە گوژمی 3 پلە بە پێوەری ریشتێر دەورووبەری بەخشی \"مووژژ\"ی سەر بە شاری كامیارانی هەژاند.

هەواڵدەریی نیوە فەرمیی میهر لەزاری مەحموود ئیسفەندیاری لێپرسراوی ستادی رووداوە سروشتییەكانی پارێزگای كوردستانەوە سەڕەڕای پشت راست كردنەوە ئەم هەواڵە بڵاوی كردەوە، ناوەندی روودانی ئەو بوومەلەرزەیە دەورووبەری شاری \"مووژژ\"ی سەر بە كامیاران بووە.

وتیشی بەپێی راپۆرت و زانیارییەكان هیچ خەسارێكی داڕووخان و گیانیی لێنەكەوتۆتەوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە بەهۆی روودانی ئەو بوومەلەزەیە كە شوێنەكەی لە 65 كیلۆمیتریی شاری سنە هەڵكەوتووە، لە شاری سنەش هەستی پێكراوە و لەرزاوەتەوە.