بنەماڵەیەکی ئیلامی، لە خوێنی بکوژی کوڕەکەیان خۆش بوون

14:30 - 23 گەلاوێژ 2719
ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی تۆمەتبار بە کوشتنی دوو برا و ئاموزایەک، لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکانەوە، لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی \"سیا گاو\"ی شاری \"ئابدانانـ\"ـی پارێزگای ئیلام کە بە تۆمەتی کوشتن، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو، بە لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکان، لە مەرگ ڕزگاری بوو.

کوژرانی ئەو سێ هاووڵاتییە، دەگەڕێتەوە بۆ ١٥ ساڵ پێش، کە بەهۆی شەڕ و کێشەیەک کە لە نێوان دانیشتووانی ئەو گوندەوە ڕوویدابوو، دوو برا و ئاموزایەک کوژران.

گوندی \"سیا گاو\"، بە حەشیمەتی ٥٠٠ کەس، لە ٤٥ کیلۆمیتریی شاری ئابدانانی پارێزگای ئیلام هەڵکەوتووە.

\"قه‌ساس\" حوكمێكی ئایینیه‌ و بنه‌مای حكوومه‌تیی هه‌یه‌. چالاكانی مافی مرۆڤ، وه‌ها حوكمێک به‌پێی سیستمی دادوه‌ری و داواكاری له ‌ئێراندا، به‌بێ دادوه‌ری و بە جۆرێک تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ پێناسه ‌ده‌كه‌ن.