بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان

16:57 - 25 بانەمەڕ 2719
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ناوی چەند کەسی دیکە لە پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە سنە بڵاو دەکاتەوە.

ناوی ئەو کەسانە لە لایەن سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگوستەریی شاری سنە، کە بە هۆکاری ئەمنییەتی نەویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بۆ ئاژانسی کوردپا نێردراوە.

ماوەیەک پێش، ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، بۆ یەکەم جار ناوی پێشێلکەرانی مافی مرۆڤی لە کوردستان بڵاو کردبووە.

\"\"غەزاڵە مورادی
\"غەزاڵە مورادی\"، بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەکی شاری سنە: ناوبراو لە سەرەتای هاتنی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان و شاری سنە، دەستی بە هاوکاری، بەتایبەت ناسینی چالاکانی سیاسی و حیزبی لە کوردستاندا کردووە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئەو تیمانە، پاش هاتنە دەرەوەی پێشمەرگە لە شاری سنە، ڕژاوەتە ماڵی هاووڵاتییان و کچان و کوڕانی لاینگەری حیزبە کوردییەکانیان ئازار و ئەشکەنجە و بە ئێعدامیانی داوە.
\"\"فەریدوون ڕەزمگا
\"فەریدوون ڕەزمگا\"، بەرپرسی حیفازەت ئیتلاعاتی ئیدارەی گشتیی زیندانەکانی پارێزگای سنە: ناوبراو مەئموور کرابوو کە لە وەزارەتی ئیتلاعات کار بکات و زۆرترین ئازار و ئەشکەنجەی زیندانییانی عەقیدەتی لە زیندانەکانی سنە، لەژێر کونتڕۆڵی ڕاستەوخۆی ناوبراودا بووە کە تەنانەت بۆ ئازاردانی زیندانییانی سیاسی لە دەستدرێژی یان لێدانی دەرزتی گیرۆدەبووان بە مادەی سڕکەر، کەڵکی وەرگرتووە.
\"\"مێهدی حاتەمی
\"مێهدی حاتەمی\"، سەرۆکی بەسیجی مامۆستاکانی زانکۆی کوردستان و ئەندامی هەیئەتی زانستیی گرووپی حقووق: ناوبراو لە شاگردانی \"فەزڵوڵڵا مووسەوی\"، ئەندامی شۆرای نیگابان بووە. مەهدی حاتمی پۆستی بەڕێوەبەریی گرووپی حقووقیشی هەیە. پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەتییەکان بە تایبەتی ئیتلاعاتی سپا و \"قەرارگای شارامفەر\" هەیە.
زۆربەی چالاکییەکانی ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ سەرکوت و شناسایی مامۆستا و جیابیران و خوێندکارانه. ناوبراو هاوکارییەکی زۆری لە دەسبەسەرکردنی ئەو خوێندکارانەی لە کاتی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا چالاکییان کرد، هەبووه.
\"\"ڕۆشن خۆشنەوازی
\"ڕۆشن خۆشنەوازی\"، پاسدار و جێگری فەرهەنگیی زانکۆی کوردستان، بە چاوەدێری کاروباری فەرهەنگی چالاکانی خویندکاری، ئەوان بە دەزگا ئەمنییەتییەکان دەناسێنێت. ناوبراو هەستیارییەکی نەشیاوی بە نیسبەت مافی فەرهەنگیی کوردەکان، بە تایبەتی نیسبەت بە زمانی کوردی لە زانکۆی کوردستاندا هەیە.

\"\"مەحموود سەفی‌زادە
\"مەحموود سەفی‌زادە\"، لە ئەندامانی هەڵبژاردنی (گزینش) مامۆستایانی زانکۆی کوردستانە و جێگری پێشووی فەرهەنگی ئەو زانکۆیە: ناوبراو بەبێ هیچ بەڵگەیەکی زانکۆیی، بە ئەندامی هەیئەتی زانستیی پەیمانگای وێژەیی و زانستە مرۆییەکان هەڵبژێردراوە. ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە خەڵکی \"سرێش‌ئاوایە\"، لەگەڵ پلە بەرزترین بەرپرسانی ئەمنییەتی لە کوردستان پەیوەندیی هەیە و لە ڕاکێشانی مامۆستایانی کورد و جیابیران بۆ زانکۆی کوردستان، بە توندی پێشگیری دەکات.

\"\"
هێرش ڕەزایی
\"هێرش ڕەزایی\"، لە بنەماڵەیەکی ناوسراو بە ١٤ برا و بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی و پەیوندییە گشتییەکانی ئوستانداریی سنەیە: ناوبراو لە ڕووماڵ کردنی ڕەوتی چاکسازیخوازەکان و میدیایی، بەرپرسی بەلاڕێدابردنی بزووتنەوەی میللیی لە کوردستانە. \"خەلیل ڕەزایی\" مامی ناوبراو، یەکێک لە دامەرزێنەرانی پێشمەرگەی موسڵمان و پارێزەری شەخسیی خەڵخاڵی لە کوردستاندا بووە.

\"\"کەیوومەرس شێخی
\"کەیوومەرس شێخی\": ناوبراو فەرماندەی هێزە سنوورەپارێزەکانی کوردستان لە سپای پاسدارانە و چووەتە نێو هێزە ئینتزامییەکان و دەسەڵاتی تەواو لە لایەن شۆرای باڵای ئەمنییەتیی نەتەوەیی وەرگرتووە و بەرپرسی ڕاستەوخۆی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانە.