بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

20:52 - 30 پووشپەڕ 2719
ئاژانسی کوردپا: لقی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی کەیفەریی شاری شنۆ، بارمتەی هاووڵاتییەکی کوردی بۆ فرۆش بە موزایدە دانا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لقی بەڕێوەبەری تاوانەکانی کەیفەریی شاری شنۆ، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لە ئاستی شاری شنۆدا، بارمتەی هاووڵاتییەکی کوردی بە ناوی \"سابیر ڕەسووڵپووڕ\"، کوڕی ئیسماعیل، بۆ فرۆش بە موزایدە دانا.

موزایدەی بارمتەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی شەممە، ٥ی گەلاوێژ لە نووسینگەی بەڕێوەبەریی کەیفەریی دادسەرای شاری شنۆ بەڕێوە دەچێت. موزایدە لە نرخی خوارەوە بۆ بەرزترین نرخ دەستپێدەکات.

\"سابیر ڕەسووڵپووڕ\" لە لقی ١٠١ی دادگای کەیفەریی ٢ی شاری شنۆ، بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\"، بە ١٩ ساڵ زیندانی مەحکووم کرابوو.

بارمتەکە بە ناوی \"جەلال ڕەسووڵپوور\"، برای سابیر ڕەسووڵپوورە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، بۆ ماوەی چوار مانگ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ و زیندانی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان و بەرپرسانی زیندانەوە، ئازار و ئەشکەنجە کرابوو.

\"\"
بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە