ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام زیاتر لە ٢٥ میلیارد تمەنی خەسارەیان بەرکەوتووە

15:12 - 18 خاکەلێوه 2719
ئاژانسی کوردپا: بارینی باران و هەستانی لافاو لە دوو پارێزگای کرماشان و ئیلام،نزیکەی ٢٨ میلیارد تمەن، خەساری لە ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو دوو پارێزگایە، داوە.

بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: بە هۆی هاتنی لافاو، ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو شارە خەسارەتی ٢٠ میلیارد تەمەنی پێکەیشتووە.
ئومید قادری هەروەها ڕایگەیاند: خەسارە وێکەوتووەکان زیاتر به ئاسەوار و بینا مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە گەیشتووە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو ئاسەوارانەی کە خەسارەیان بەرکەوتووە کرد کە بریتن لە: \"پردی کوچە، پردی چهر، تاقی گری، عەمارەتی خەسرەو، خانەی مێژووی ساری ئەسلان\".

هەر لەو پەیوەندییەدا، بەڕێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستییەکان و گەشتیاریی پارێزگای ئیلام، باسی لە خەسارەتی ٨ میلیارد تمەنی ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە کرد

عەبدوڵمەلک شەنبەزادە، ڕایگەیاند: ئاسەوارە مێژووییەکانی پارێزەگای ئیلام کە خەساریان بەرکەوتووە بریتین لە :پردی \"کچ و کوڕ و قەڵای \"سام\" لە شاری چڕداوڵ. قەڵای \"پوور ئەشەرەف\" لە شاری دەڕەشار، ئاتەشگای \"سیاگل\" لە شاری ئەیوان و قەڵای \"کەنجان جەم\" لە شاری مێهران.