25ی نوامبر/ وتووێژی تایبەتیی كوردپا لەگەڵ سێ‌ژنە كوردی چالاكی بواری مافەکانی ژنان

16:38 - 3 سەرماوەز 2711
كوردپا: هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوەی بیست و پێنجەمی نوامبر (5ی مانگی سەرماوەز) رۆژی نێودەوڵەتیی بەرەنگاریی توندوتیژی بەدژی ژنان، ئاژانسی كوردپا، زنجیرە وتوێژێكی لەم بارەوە لەگەڵ سێ‌كەس لە چالاكانی ئەم بوارە ئەنجام داوە.

ئەم وتووێژانە بە مەبەستی لێكدانەوە و شرۆڤەی دیاردەی توندوتیژی بەدژی ژنان ئەنجام دراون و بڵاو دەكرێنەوە.

لە قۆناغی یەكەمدا ئەم وتووێژانە لەگەڵ سێ‌كەس لەو ژنانەی كە لەم بوارەدا چالاكیان نواندووە، ئەنجام دراوە.

نگین شێخولئیسلامی بەكالوریۆسی ئەدەبیاتی فارسی و ماستەری رۆژنامەوانی، رۆنامەنووس و چالاكی مافی مرۆڤ – سووسەن محەممەد خانی غیاسوەند، رۆنامەنووس، چیرۆكنووس و فیلمنامەنووس، چالاكی فەرهەنگی و مافی مرۆڤ و هەروەها سیما ئەبخەزەر رۆژنامەنووس، سێ‌ژنە چالاكی كوردی ئەم بوارەن كە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا ئەم وتووێژانەی لەگەڵ پێكهێناون.

خوێنەر و بەردەنگانی بەڕێزی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا دەتوانن بۆ بەدواداچوونی ئەم وتووێژانە سەردانی بەشی \"وتووێژ\"ی ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بكەن.