ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، یەحیا مورادی، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

یەحیا مورادی لە ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨یشدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یەحیا مورادی زانیارییەک دەست نەکەتووە.