پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی چالاکێکی مەزهەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

23:19 - 18 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هادی یووسف پوور، چالاکی مەزهەبیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم ئەندامەی مەکتەب قورئان و بە بێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵە و کەسانی نزیکی ئەم هاووڵاتییە، تاکوو ئێستا هێزە ئەمنییەتییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەرکرانی هادی یووسف پوور نەداوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چالاکە مەزهەبییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.