پیرانشار؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:27 - 17 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "سومەیە قادری" کچی تاهیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار و "حوسێن بایزیدی" کوڕی محەممەد خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردوون.

سومەیە قادری خوشکی موحسن قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.