بانگکران و دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە مەهاباد

19:20 - 17 بانەمەڕ 2724

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "مۆبین شێخەپوور"، کوڕی ڕەسووڵ و خەڵکی گوندی "قومقەڵا"، سەر بە شاری مەهاباد، پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم مێرمنداڵە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر کرا و تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ئەوە جاری دووهەم بووە کە مۆبین شێخەپوور بانگی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و بۆ یەکەمین جار بانگی ئیتلاعاتی مەهاباد کرابوو و لێی درابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم مێرمنداڵە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.