سەقز؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

11:14 - 13 بانەمەڕ 2724

شەوی چوارشەممە، ١٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "هێمن ئەحمەدی" خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە  تەمەن ٤٥ ساڵەیە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: لەم ڕووداوەدا فیشەک بەر سینگی ئەم هاووڵاتییە کەوتووە و تەرمەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەفای سەقز کراوە.

ئەم کۆڵبەرە خەڵكی گوندی "کارێزە" سەر بە شاری سەقزە. ناوبراو خێزاندار و باوکی منداڵیک بووە.