کچێکی مێرمنداڵ لە شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە شاری شنۆ دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژناسی هەواڵدەریی کوردپا: سەرلە ئێوارێی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە کچێک بەناوی \" ک . م \" کچی عەلی و دانیشتووی گەڕەکی \"سەلیم ئاوا\" لە نێو ماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە و لە ئەجامدا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو رووداوە، هۆکاری خۆ کوژیی ئەو کچەی کێشەی بنەماڵەیی راگەیاندووە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵەوە ٦ ژنی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران هەوڵی خۆ کوشتنیان داوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ٥ کەسیان کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو ئامارە رێژەییە و بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا بڵاو دەکرێتەوە، کە دەکرێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زیاتر بێت.