چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

ئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان، چوار هاووڵاتیی کوردیان لەم شارە دەسبەسەر کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی پووشپەڕ، چوار هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"گۆران قوربانی\"، \"فاتێح هوشمەند\"، \"عەلی ڕەزایی\" و \"ئومید ساڵحی\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

ئەو چوار هاووڵاتییە پاش دەسبەسەرکردن، بۆ شوینێکی نادیار ڕاگوێزراون.

\"گۆران قوربانی\"و \"فاتێح هوشمەند\" ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوانن.

بە وتەی \"شاهید عەلەوی\"، ڕۆژنامەوان و دانیشتووی واشنتۆن، \"گۆران قوربانی\" یەکێک لەو کەسانە بووە کە بۆ هەڵوشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی \"فەوزیە جەوازی\" و \"سوغرا خەلیلی\"، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.