چالاكێكی ئایینیی كورد بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆن تمەنی ئازاد كرا

ئاژانسی كوردپا: عەبدوڵڵا عەباسی چالاكی ئایینی و یەكێك لە بەڕێوەبەرانی نووسینگەی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان دوای لە چل رۆژ دەستبەسەر كران، بە دانانی وەسیقەی 50 میلیۆنی لە زیندان ئازاد كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا و هەواڵی ماڵپەڕی ئیسلام كورد، عەبدوڵڵا عەباسی یەكێك لە بەرپرسانی دەفتەری حەسەن ئەمینی، موفتی و لێپرسراوی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان کە رۆژی هەینی رێكەوتی 6ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە بازگەی پۆلیسی جادەی سنە ـ كرماشان لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەستبەسەر و رەوانەی ستادی خەبەری ئیدارەی گشتیی ئیتلاعاتی پارێزگای كوردستان كرابو پاش ٤٠ رۆژ رێکەوتی ١٤ی خەرمانان بە دانانی وەسیقەی ٥٠ میلیۆن تمەنی بە شیوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
\"5993.jpg\"
چەند رۆژ لەمەوبەر حەسەن ئەمینی لێپرسراوی شۆرای مەكتەب قورئانی كوردستان لەم بارەوە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردستانی راگەیاند کە عەبدوڵڵا عەباسی ئەو چل رۆژە لە گرتنەی ئیتلاعات راگیراوە و رەوانەی دادگا نەکراوە و ئیزن مەلاقات و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان پێنەدابوو.

رێکەوتی ١٢ی خەرمامانیش هاشم حوسێن پەناهی یەکێکی تر لە چالاکانی ئایینی و بەرپرسانی نووسینگەی شۆرای مەکتەب قورئانی کوردستان لەلایەن مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوە دەستبەسەر و هەتا ئێستا هیج هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نیە و ئیزنیان نەداوە بنەماڵەکەی جاویان پێ بکەوێ.

لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵەوە لە ناوچە کوردنشینەکان لەلایەن ناوەندە ئەمنیەەتیەکانی حکوومەتەوە شەپۆلێک لە دەستەبسەر کران و بانگهێشتی مامۆستایان و چالاکانی ئایینیی کورد دەستی پێکردووە.