چالاکانی ژینگەپارێزیی شاری بانە، یادی شەهیدانی ژینگە بەرز ڕادەگرن

ئاژانسی کوردپا: ژمارەیەک لە \"پاسکیل سوارانـ\"ـی شاری بانە، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی شەهیدانی ژینگە، بە پاسکیل شارەکانی بانە بۆ مەریوان، دەپێون.

ئەمڕۆ شەممە، ٢ی خەرمانان، بە نیشانەی ڕێزگرتن لە شەهیدان \"شەریف باجوەر\"، ئومید کۆنەپۆشی\" و دوو هاوڕێکەی دیکەیان، پاسکیل سوارانی شاری بانە، مەودای ١٤٣ کیلۆمیتریی ئەو شارە هەتا مەریوان، دەپێون.

پاسکیل سوارانی شاری بانە، بە ئامانجی ڕیزگرتن لە شەهیدانی ژینگە و ژینگەپارێزەرانی شاری مەریوان، ئەم مەوادایە بە پاسیکل دەپێون.

ڕۆژی شەممە، ٣ی خەرمانانی ساڵی ٩٧، چوار چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوەکانی \"شەریف باجوەر، ئومید کۆنەپۆشی، ڕەحمەت حەکیمی نیا و محەممەد پژوهی\"، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی گوندی \"پێڵە\" و دەوروبەری، گیانیان لەدەست دا.

شەهید \"شەریف باجوەر\" لە ساڵی ١٣٩٦دا، بە دروشمی \"نەبوونی توندوتیژی ڕێگەی سەرکەوتنی مرۆڤایەتییە\"، لە دژکردەوەیەکی ناڕازییانەدا، بە پاسکیل بەرەو تاران بەڕێ کەوت.