پەیامی پیرۆزبایی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ساڵی نوێیدا

پەیامی پیرۆزبایی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە ساڵی نوێیدا

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە بەربەرەی جێژنی نەورۆز و ساڵی نوێی ٢٧١٩ی کوردی، پیرۆزبایی لە سەرجەم هاووڵاتییانی کوردستان دەکات.

ئاژانسی کوردپا، وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێ و نەورۆز، لە کۆتایی‌هاتنی ساڵێکی پڕ لە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە ئێران و بە تایبەت لە کوردستان، هیواخوازە کۆتایی بە هەر چەشنە پێشێکارێکی مافی مرۆیی لە کوردستان و ئێران بێت.

ئاژانسی کوردپا، ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی بە دوور لە ژێرگوشاری دەسەڵاتی حاکمیەت و گەیشتن بە خواست و ئارمانە جیهانییەکان بۆ هەموو هاووڵاتییان و دانیشتوانی کوردستان بە تایبەت، چاڵاکانی مافی مرۆڤ، بە ئاوات دەخوازێ.