٦ هاووڵاتیی کورد لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کران

ئاژانسی کوردپا: ٦ هاووڵاتیی خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەش هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی \"سوهراب قادرزادە، هێمن ئیسماعیلی، ئومید ئیبراهیم‌زادە، شێرکۆ عەباس تاهیر، خالید کاولانی و سەلیم شێخەنژاد\"، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی مەهابادەوە، دەسبەسەر کران.

ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، لە ماوەی ڕۆژانی شەممە هەتا پێنجشەممە، ١٥ هەتا ٢٠ی پووشپەڕ، بەبێ بەڵگەی یاسایی، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، \"سەلیم شێخەنژاد، هێمن ئیسماعیلی، ئومید قادری و خالید کاولانی و شێرکۆ عەباس تاهیر\"، پاش دەسبەسەرکردنیان بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ ڕاگوێزراون و لە چارەنووسی ئەو چوار هاووڵاتییە، زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەم شەش هاووڵاتییە کوردە، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.