هاووڵاتییەکی دیکەی کورد لە شاری بانە دەسبەسەر کرا

ئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی دیکەی کورد خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی \"سینا ئەحمەدی\" خەڵکی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەبێ بەڵگەی یاسایی ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.

هێزە ئیتلاعاتییەکان هۆکاری دەسبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی \"هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران\" ڕاگەیاندووە و پاش دەسبەسەر کردنی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواستووە.

لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٣ی سەرماوەز، دوو لاوی کورد، بە ناوەکانی \"پەیام ئەنوەری\" و \"ڕەزا مەریمی\"، خەڵکی شاری بانە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراون.