\"نێچیروان بارزانی\" بوو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاژانسی کوردپا: نێچیروان بارزانی، بە ٦٨ دەنگی ئەرێنی، بە سەرۆکی هەریمی کوردستان هەڵبژێردرا.

ئەمڕۆ سیشەممە، ٧ی جۆزەردان، نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پارلمانتاران و بە ٦٨ دەنگ، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

نێچیروان بارزانی، لە کۆی ٨١ دەنگی پارلمانتارانی کوردستان، توانی ٦٨ دەنگ بەدەست بێنیت و پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

نێچیروان بارزانی، دووهەمین سەرۆکی هەرێمی کوردستانە و بۆ ماوەی ٤ ساڵ، ئەم ئەرکەی لە ئەستۆدا دەبێت.

نێچیروان بارزانی، پاش نزیک بە ١٨ ساڵ لە سەرۆکایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بوو بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نێچیروان ئیدریس بارزانی، ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی، لە ناوچەی حاجی عومەران لەدایک بووە و لە زانکۆی تاران زانستە سیاسییەکانی تەواو کردووە و شارەزایی لە زمانەکانی فارسی، عەرەبی و ئینگلیسیدا هەیە.