ناڕوونیی چارەنووسی لاوێکی مەریوانی

ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی لاوێکی کوردی خەڵکی مەریوان، پاش دوو مانگ دەسبەسەرکردن، هێشتا ناڕوونە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرەڕای تێپەربوونی دوو مانگ بەسەر دەسبەرسەرکردنی لاوێکی کورد، بە ناوی \"فەرید پەژووهی\"، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی مەریوان، لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییه.

لە کاتی دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە، هەتا ئێستا چندین جار بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوونەوە لە چاڕەنووسی کوڕەکەیان سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانیان کردووە، بەڵام هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەم لاوە کوردە خۆی دەبوێرن.

ئەم لاوە کوردە، سەرەتایی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارە ئیتلاعاتی مەریوان دەسبەسەر کراوە.

هێزەکانی ئیتلاعات، ئەم لاوە کوردەیان بە \"هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران\" تۆمەتبار کردووه.