مێرمنداڵێکی مەهابادی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاژانسی کوردپا: بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە، مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی دووشەممە، ٣ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی کورد بە ناوی \"سوهراب ڕۆستەمی\"، کوڕی سەلام، خەڵکی شاری مەهاباد، دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

\"\"ئەو مێرمنداڵە کوردە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
دەوترێت کە \"سوهراب ڕۆستەمی\"، بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوژیی داوە.

کۆمەڵناسان لەو باوەڕەدان کە هۆکاری کۆمەڵایەتی وەکوو: هەژاری، نەبوونی پشتیوانی و بێهیوایی بە داهاتوو، بە سەرەکیترین هۆکارەکانی خۆکوژیی لاوان و مێرمنداڵان لە ئیراندا دێنە ئەژمار.