مۆڵەتی بەڕێوەچوونی کارگەی \"ستەمی نەتەوەیی\" لە شاری مەریوان هەڵوەشایەوە

ئاژانسی کوردپا: مۆڵەتی بەڕێوەچوونی کارگەی \"ستەمی نەتەوەیی\" لە شاری مەریوان هەڵوەشایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مۆڵەتی بەڕێوەچوونی کارگەی \"ستەمی نەتەوەیی\"، هەڵوەشایەوە، کە بڕیار بوو ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی بەفرانبار، لە هۆڵی کۆنفرانسی ئیدارەی ئیرشادی شاری مەریوان بەڕێوەبچێت.

یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کارگەیە، لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا، لە شاری مەریوان، ئەم هەواڵی پشتڕاست کردەوە.

ئەو کۆڕە زانستییە لە لایەن کومیتەی \"معیشت و کار کانون ڕۆنان\" ڕێک خرابوو و ئامانج لە بەڕێوەبردنی ئەو کۆڕە، \"ئاخێزگەی سەرەکی ئەو پرسە، هەڵسەنگاندنی ڕوانگە جۆراوجۆرەکان، هەڵسەنگاندن و چۆنییەتی لابردنی کێشەکان لە سەر ڕێگای ئەو پرسە\" ڕاگەیاندرابوو.