لە چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە

ئاژانسی کوردپا: سەرەڕای تێپەڕبوونی ماوەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چارەنووسی \"تەحسین دادڕەسی\"، خەڵکی گوندی \"سەردۆش\"ـی شاری مەریوان پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە، بە ناڕوونی ماوەتەوە.

هەتا ئێستە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە کوردە، بۆ ئاگاداربوون لەسەر چارەنووسی کوڕەکەیان بێئاکام ماوەتەوە.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەزی ئەمساڵ، ئەم هاووڵاتییە کوردە، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوانەوە دەسبەسەر کراوە و لە چارەنووس و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەم هاووڵاتییە هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لە بەردەستدا نییە.