لاوێکی کورد بە هۆی بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کوردستان میدیا: لاوێکی کوردی خەڵکی سەلاسی باوەجانی سەر بە پاریزگای کرماشان بەهۆی بێکاری هەوڵی خۆکوژی دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئیوارەی رۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، لاوێکی کورد بە ناوی \" عوسمان ڕوستەمی\" ٢٤ ساڵە کوڕی سەعید و خەڵکی گوندی \"بەرکوور\" سەربە شاری سەلاسی باوەجانی، لە ڕێگەی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.

ئەو لاوە بەهۆی بێکاری، هەوڵی خۆکوژی داوە و بەو شێوازە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی بانەمەڕ، کچێکی مەریوانی بە ناوی \"زۆهرە کۆنەپۆشی\" کچی مەحموود، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

ئەو کچە هاووڵاتییە کوردە، بە هۆی زۆربوونی ڕیژەی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەست دا و لە هۆکاری خۆسووتاندنەکەی هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.