فیلم و لێژنەی ناوبژیوانی حەفتەمین فێستیڤاڵی كوردی لە لەندەن دیاری كران

كوردپا: فیلم و ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانانی حەفتەمین خۆلی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە لەندن و بە یادكردنەوەی دەرهێنەری كورد\"یەڵماز گۆنەی\" دیاری كران.

بەپێی راپۆرتی راگەیاندنی گشتیی فێستیڤاڵی فیلمی كوردی، فیلمە سینەمایی، دیكۆمێنتار، ئەنیمەیشن، كورتە فیلمەكانی سینەماكارانی كورد و بیانی سەجەم وڵاتان و هەروەها دیاری كردنی ئەندامانی لێژنەی ناوبژیوانی فیلمی كوردی لە لەندەن دەست نیشان كران.

ئەندامانی لێژنەكە بریتین بوون لە، ماریا ئۆلسین بریتانیا، ویدا ساڵحی كوردستانی ئێران، نەزیرە توران كوردستانی توركیە، ئازاد ناسح عەلی و شیار عەبدی كوردستانی عێراق.

لە خولی فێستیڤالی فیلمی كوردی لەندەن، 18 فیلمی سینەمایی، 30 فیلمی دیكۆمێنتاری، 20 فیلم لە بەشی پێشبركێ‌و 36 كورتە فیلم لە دەرهێنەریی سینەماكارانی كورد و بیانی دەچێتە سەر پەردەی سینەماكان.

هەر لەو پێوەندییەدا، لە سێیەمین خوڵی پێشبڕكێی \"یەڵماز گۆنەی بۆ كورتە فیلم\" 20 فیلم لە سینەماكارانی كورد لە بەشی پێشبڕكێی ئەو فێستیڤاڵەدا نمایش دەكرێت.

سەرجەم ئەو فیلم و كورتە فیلمانە لە رێكەوتی 26‎ی مانگی خەزەڵوەرەوە هەتا 6 ًی مانگی سەرماوەز لە سینەما \"پیكچێرز\"ی لەندەن نمایش دەكرێن.