سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

ئاژانسی کوردپا: سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان لە پارێزگای ئیلامدا، بە زمانی کوردی بڵاو کرانەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە پارێزگای ئیلامدا، سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی تایبەت بە منداڵان، بە زمانی کوردی، لەژێر ناوەکانی \"مناڵ ١، مناڵ ٢ و مناڵ ٣\"، چاپ و بڵاو کراونەتەوە.

ئەم بەرهەمانە لە لایەن \"مەیسەم خورانی\"، کۆ کراونەتەوە.

ئەم کۆمەڵە کتێبانە پێک دێن لەو هۆنراوانەی کە لە سێ دەورەی \"فێستیڤاڵی شێعری کوردیی (مناڵ)\"، لە شاری \"ئەیوانی غەرب\"، خوێنرابوونەوە.

چالاکانی ئەم بوارە، پێیان وایە هەوڵی لەم چەشنە، لە ڕاستای پاراستنی فەرهەنگ و زمانی کوردی بەسوودن و دەتوانن دەوری بەرچاو بگێڕن.