زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیار سەردانی تەختی \"سولەیمان\"ـیان کردووە

ئاژانسی کوردپا: زیاتر لە ١٠ هەزار گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی، سەردانی بینای مێژوویی تەختی \"سولویمان\"ـیان لە شاری تکاب کردووە.

هەواڵدەریی حکوومەتیی \"ئیسنا\"ی ورمێ، لە زاری بەڕێوەبەری میراتە فەرهەنگییەکانی پارێزگای ورمێ ڕایگەیاند: \"لە ماوەی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵدا، ١٠ هەزار و ٩٤ گەشتیاری ناوخۆیی و بیانی، سەردانی بینای مێژووی تەختی سڵێمانیان کردووە\".

\"موزەفەر عەباس‌زادە\"هەروەها ڕایگەیاند: \"لە کۆی ئەو ١٠ هەزار ٩٤ گەشتیارەدا، ١٥٦ گەشتیار سەردانی ناو ئەو ئاسەوارە مێژووییەیان کردووە\".

ئە وبەرپرسەی ئیدارەی میراتە فەرهەنگییە دەڵێت: \"گەشتیارە بیانییەکان خەڵکی وڵاتانی ئاڵمان، ئیتالیا، سوئیس، ژاپون و فەرانسە بوونه\".

ئاسەواری مێژوویی تەختی سولویمان مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئەشکانیان، ساسانیان و ئیلخانییەکان دەگەڕێتەوە و قەڵای مێژوویی تەختی سولویمان لە ٤٥ کیلۆمێتریی شاری تیکاب هەڵکەوتووە.

کۆمەڵەی میراتە فەرهەنگییەکانی تیکاب لەگەڵ گۆلێکی پڕنهێنی لە ناوەڕاستی ئەو بینا مێژووییە، لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، وەکوو چوارەمین ئاسەواری میللی لە ناو بەرهەمە جیهانییەکانی ڕێکخراوی یوونسکۆ تۆمار کرا.