كرماشان پارێزگای كەونارایی، بەڵام بێبەری لە مووزەخانە

ئاژانسی كوردپا: پارێزگای كرماشان سەرەڕای بوونی ئەو هەمووە ئاسەوارە مێژوویی، كەونارایی و فەرهەنگییانەی كە هەیەتی، لە بوونی مووزەخانەیەكی ئاسەوارناسی بێبەشە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی میهر، پارێزگای كرماشان بەو هەموو ئاسەوارە مێژوویی و كەوناراییە و بەو پێگە فەرهەنگییە قورس و قایمەی كە هەیەتی، بەڵام لە بوونی مووزەخانەیەكی ئاسەواری مێژوویی و داب و نەریت بێبەرییە.

بەڕای كارناسانی مێژوو و ئاسەوارە دێرینەكانی كرماشان لەمێژ ساڵە پڕۆژەی سازكردنی مووزەیەكی ئاسەواری مێژووی بۆ كرماشان لە بەرنامەی \"رێكخراوی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتارییەكانی كرماشان\"دایە بەڵام هەتا ئێستا دوای چەند ساڵ لە دەسپێكی ئەو پڕۆژەیە، هێشتا نەخراوەتە گەڕ و ناوە بەناوەش مەترسیی لەناوچوونی ئاسەوارە مێژوویی و فەرهەنگییەكانی ئەو دیارە زیاتر دەبێت.

كارناسانی فەرهەنگیی كرماشان لەو باوەڕە دان كە \"ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، پیشە دەستی و گەشتیاری\" لەباتی كاركردن بۆ وەگەڕخستنی ئەو مووزەخانەیە و گرینگی دان بە پرسی فەرهەنگی، نۆژەن كردنە، پاراستنی بەرهەمە مێژوویەكان و پەرەدان بە ناوچە گەشتیارییەكان خەریكە كارەكانی شارەوانی رادەپەڕێنیت و خەریكی نۆژەن كردنەوەی شار و فەزا سەوزەكانی ناو شارە و ئەركەكانی شارەوانی رادەپەڕێنی.

\"5969.jpg\"
ئەم كەمتەرخەمییەی رێكخراوی میراتی فەرهەنگیی كرماشان لە حاڵێك دایە كە بەرپرسی ئەو ناوەندە حكوومەتییە باس لە بوونی ئاسەوارێكی زۆر و دەگمەنی ئەو پارێزگایە دەكات و رایگەیاندووە كە بەرهەمە مێژووییەكانی كرماشان لە وڵاتی میسر زیاترە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دەیان هەواڵ و راپۆرت لە راگەیەنە فەرمییەكانی حكوومەت، ناوچەییەكانی كرماشان لەمەڕ مەترسیی لەناوچوونی ئاسەوارە مێژوویی و كەوناراییەكانی زۆربەی شارەكانی پارێزگای كرماشان بڵاو كراوەتەوە.