دوو ڕۆژنامەنووسی کورد خەڵاتی میدیا کوردییەکان لە شاری سنە وەرگرت

ئاژانسی کوردپا: لە یەکەمین فێستیڤاڵی میدیا کوردییەکان، کە لە شاری سنە، بەرێوەچوو، دوو ڕۆژنامەنووسی کورد، خەڵاتی بەشی کوردیان لەو فێستیڤاڵە، وەرگرت.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،\"جەبار دەستباز\" و بێهروز عەلیمحەممەدی\" دوو ڕۆژنامەنووسی کورد، لە بەشی کوردی، خەڵاتی یەکەم و سێهەمیان وەرگرت.

یەکەمین فستیڤاڵی میدیا کوردییەکان لە ڕۆژانی ٨ هەتا ١٠ی بانەمەڕ، لە شاری سنە، بەڕێوەچوو.

جەبار دەستباز، لە فێستیڤاڵی یەکەم میدیا کوردییەکان، خەڵاتی لە بەشی ڕاپۆرت\"ئێرە هێشتا بۆنی بەعس ئەدات\"، وەرگرت.

لە یەکەمین فێستیڤاڵی میدیا کوردییەکان، پارێزگاکانی سنە بە ٥٩٠ بەرهەمی ١٢٤ بەشداربوو، ورمێ ١٠٢ بەرهەم لە ٣١ بەشداربوو، ئیلام ٤٢ بەرهەم لە ١٤ بەشدار بوو، کرماشان ١٢٢ بەرهەم لە ٣٢ بەشداربوو، تاران ١٣ بەرهەم و سمنان بەبەرهەمێک بۆ ئەو فێستیڤاڵي نێردرابوو.