دوو لاوی کورد، پاش ١٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنیان چارەنووسیان ناڕوونە

ئاژانسی کوردپا: دوو لاوی کوردی خەڵکی گوندی \"ژیوار\"، پاش ١٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانیان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو لاوی کورد بە ناوەکانی \"محەمەد ڕەشید ئەداک\" و \"نازدار ئەداک\"، خەڵکی گوندی \"ژیوار\"، سەر بە شاری سەوڵاوا، چارەنووسیان ناڕوونە.

\"محەمەد ڕەشید ئەداک\"، ئەندامی شۆرای گوندی ژیوارە و لە ڕێکەوتی ١٩ی بانەمەڕدا، هێزەکانی سپای پاسداران، پاش هێرشکردنە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە کوردە، ناوبراویان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

سەرەڕای بەدواداچوونەوەکانی بنەماڵەی ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە، هێزەکانی سپای پاسداران لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بەو دوو هاووڵاتییە، خۆیان دەبوێرن.