بەرپرسی لقی ئەنجومەنی "نۆژین" لە کامیاران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ئاژانسی کوردپا: بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە شاری کامیاران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتنگە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە،٢١ی خەرمانان، "سیروان ئیبراهیمی" بەرپرسی لقی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" لە شاری کامیاران بە دانانی بارمتەیەکی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ ‌لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ هەبوونی ئیزنی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.

"سیروان ئیبراهیمی" لە کاتێکدا ئازاد کراوە کە "زارا محەممەدی" و "منەت ڕەحمانی"، دوو ئەندامی دیکەی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی "نۆژین" هێشتا لە زینداندان و ئازاد نەکراون.