بەتاڵان بردنی شتومەکی کاسبکاران لە نەوسوود گرژیی لێکەوتەوە

ئاژاسنی کوردپا: لە ئەنجامەی هێرشی هێزەکانی سپای پاسداران بۆسەر بازارچەی سنووریی شاری نەوسوود و زەوت کردنی شتومەکی کاسبکاران، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٩ی خاکەلێوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی شاری نەوسوود هێرشیان کردۆتە سەر بازارچەی سنووریی ئەو شارە و دەستیان بە ئازار و ئەزیەت کردنی کاسبکاران و کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامدا شەڕ و تێکهەچوون دروست بووە.

\"12101.jpg\"
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: هێزەکانی سپای پاسداران لە دژکردەوەیەکدا بە دژی کۆڵبەران و کاسبکاران، ئەو بازاڕچە سنوورییەیان داخستووە و هاتوچۆ کردنیان قەدەغە راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەر لەو رۆژەدا هێزەکانی جێگیر لە گروهانی نەوسود چوونەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی \"نەزیف ئەحمەدی\" خەڵکی گوندی \"تەشار\"ی سەربە شاری نەوسوود و بە بڕی ١٠٠ میلیۆن شتوومەکی ئەو کەسەیان زەوت کردووە.